کوردستانی

ئاسایشی هەرێم: گروپێکی چەکداریی نایاساییمان دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەرێم: گروپێکی چەکداریی نایاساییمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەکانمان ئەندامانی گروپێکی چەکداری نایاساییان دەستگیرکردووە کە ناویان لە خۆیان نابوو (فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان).
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانیومانە دوای رووبەڕووبوونەوەی ئەندامانی ئەو گروپە چەکدارییەی ناویان لەخۆیان نابوو فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان دەستگیریان بکەین".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو گروپە ببونە هۆی پشێوەی نانەوە و هەستاون بە خۆنمایش کردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن و تەقەکردن و تۆقاندنی هاوڵاتییان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا رووبەڕووی ئاسایش بوونەوە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزەکانمان برینداربوون و دوو چەکداریش برینداربوون کە یەکێکیان گیانی لەدەستدا".
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم وتوشیەتی "لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر و بە مادەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقیی ئەندامانی گروپە چەکدارەکە دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan