کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت ئەو پێشکەشکارانەی کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستیدا دەرچوون و بەهۆی نەمانی کورسییەوە وەرنەگیراون، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ دەستەبەرکردنی کورسیی خوێندن.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند "هەر پێشکەشکارێک کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرچووە و بەهۆی نەمانی کورسیی خوێندنەوە وەرنەگیراون، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنی زانکۆکان تاوەکو بەشێوەی پارالێڵ کورسیی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە دابینبکات".
باسی لەوەشکردووە "کورسیی ئەو کەسانەش پڕدەکرێتەوە کە دەرنەچوون لە بەشەکانیان بەمەرجێک دەبێت رەچاوی ریزبەندیی نمرەی توانستی زانستی بکرێت و خوێندکار نمرەی لە 10 زیاتر هێنابێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "گەر لەو نمرەیە کەمتر هاتبێت ئەوا بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت، هەموو ئەو کورسیانەشی بۆ خوێندکارە دەرچووەکان دابین دەکرێت بە شێوازی پارالێڵ دەبێت".
جەختیشی کردووەتەوە "ئەنجامە بەراییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا و خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا چەسپێندراوە و دوای راگەیاندنی ئەنجامی پەڵپ لەلایەن ئەو وەزارەتەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


