کوردستانی
سوود و زیانەکانی پشووی رۆژانی شەممە لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت راگرتنی دەوام بۆ رۆژانی شەممە پرۆژەی ئێمەبوو کە پێشنیارمان کرد بۆ وەزارەتی پەروەردە چەند ساڵێک پێش ئێستا و چەندین سوودی بۆ لایەنی خوێندکاران و مامۆستایانیش هەیە.
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت راگرتنی دەوام بۆ رۆژانی شەممە پرۆژەی ئێمەبوو کە پێشنیارمان کرد بۆ وەزارەتی پەروەردە چەند ساڵێک پێش ئێستا و چەندین سوودی بۆ لایەنی خوێندکاران و مامۆستایانیش هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێک لە سوودەکانی نەبوونی دەوام لە رۆژانی شەممەدا رێککردنەوەی دەوامی مامۆستایانە کە پێشتر ناهاوسەنگی دروستببوو بەهۆی پێدانی پشووەوە بە مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیانەوە".
باسی لەوەشکردووە "بووەتە هۆی رێکخستنێک لەنێوان دەوامکردنی فەرمانگەکان و خوێندنگەکان، دایکان و باوکانی خوێندکاران ئەوانەی فەرمانبەربوون بەهۆی دەوامی منداڵەکانیانەوە لە رۆژانی شەممە نەیاندەتوانی بچن بۆ گەشت و سەیران بەهۆی پابەندییان بە دەوامی منداڵەکەیانەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "خوێندکارانی بنەڕەتی ئامادەیی دەتوانن لەم دوو رۆژە پشووەدا بەسەر یەکەوە پێداچوونەوەی تەواو بەسەر وانەکانی ئەو هەفتەیەدا بکەنەوە و مامۆستایانی دەرەوەی شاریش دەتوانن سوود لەو دوو رۆژە پشووە ببینن و لەماڵەوەبن".
جەختیشی کردووەتەوە "خراپیی ئەم رۆژە پشووە لە یەک خاڵدا خۆی دەبینێتەوە ئەویش زۆریی بەشەوانەکانە کە 36 بەشە وانە هەیە لە هەر هەفتەیەکدا و دەبێت وەزارەتی پەروەردە رێنمایی نوێ دەربکات تاوەکو ئەو 36 بەشە وانەیە لە پێنج رۆژدا جێگەی ببێتەوە".
بیروڕا


