کوردستانی
دووان لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک لە هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی رابردوو چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر و جلی سەربازییان لەبەردابوو، لەئێستادا دوو لەو هێرشکەرانە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەرواری 17ی تەموز لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک ولێیاندا، ئەمڕۆ دوو لەو هێرشکەرانە دەستگیرکرا".
باسی لەوەشکردووە "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان لە ماوەیەکی کەمدا توانیومانە ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرابکەین و بیاندۆزینەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆکاری روودانی ئەو رووداوە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و زاوا و خەزووری یەکترین، خۆیان رادەستی ئاسایشی هەولێر کردووە".
جەختیشی کردووەتەوە "دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتبار (م، ک، ا) (ا، ک، ا) رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و بەدواداچوونەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


