کوردستانی
دەستەی گەشتوگوزار: ناوچە گەشتیارییەکان ئەم کارە بکەن، سزادەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نابێت ناوچە گەشتیارییەکان لە بەرانبەر هاتنەژوورەوەی هاوڵاتییان پارە وەربگرن و بەپێچەوانەوە ئەو شوێن و کۆمپانیایە سزادەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند "نابێت لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیار وەربگیرێت لە بەرانبەر چوونە ژوورەوەیان بۆ سەیرانگە و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، بەوهۆیەی ئەوە پێچەوانەی یاساکانە".
باسی لەوەشکردووە "سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانیشمان ئاگادارکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئەم کارەبکەن لە برانبەر هاتنەژوورەوەی گەشتیاران بۆ شوێنەکانیان".
جەختیشی کردووەتەوە "لایەنی سەرپێچیکار (کۆمپانیا یان ناوچە گەشتیارییەکە) رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزادان دەبێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە زۆربەی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر چوونە ژوورەوەی هەر گەشتیارێک بۆ هاوینەهەوار یاخود شوێنە گەشتیارییەکە بڕێک پارە وەردەگیرێت.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


