کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوا فێنک دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوا فێنک دەبێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت بارستە هەوایەکی فێنک بەڕێوەیە و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم و لەمڕۆشەوە بایەکی بەهێز زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بای باکوری رۆژهەڵات چالاک دەبێت و بەخێرایی 15 تاوەکو 35 کیلۆمەتر زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی بەیانیی زوو تاوەکو نیوەڕۆ دەبێت".
 
باسی لەوەشکرد "بارستە هەوایەکی فێنک لەسەر وڵاتی ئێران و تورکیایە و کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی هەرێم زیاتر دەبێت و بەم هۆیەوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە و سبەینێ چوارشەممەش هەر بەمشێوەیە کەشوهەوا جێگیردەبێت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەدواوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە و ئەم گەرمایەش تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامیی دەبێت".
 
شاڵاو هیدایەت وتوشیەتی "ئەگەر هەیە دووبارە دوای هەفتەی داهاتوو بارستەیەکی دیکەی هەوای فێنک لە دەریای ناوەڕاتەوە رووبکاتە هەرێم و جارێکی دیکەش پلەکانی گەرما داببەزێت".
Qaiwan
Qaiwan