کوردستانی

ئەمڕۆ یەکێتی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ یەکێتی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - 
 
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەمڕۆش بڕیارە یەکێتی سەردانی هەریەکە لە حزبەکانی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی بکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 بڕیارە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی سەرسانی حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی بکات لە هاولێر.
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە رۆژی رابردوو وەفدێکی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد.
 
لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەمە، رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە کە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan