کوردستانی

نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێم راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێم راگیرا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی بوونی کێشەیەک لە سیستەمی نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری راگیراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وەک رۆژانی ئاساییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر دەوام نییە دوورە لە راستییەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "کێشەیەک هەیە لە سیستەمی نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا و کێشەکە هەموو کوردستانی گرتووەتەوە و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەو سیستەمە وەستاوە".
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شەوی رابردوو رایگەیاند "بەهۆی نوێکردنەوەی (ئەپدەیت) بەرنامەی بەشی مۆڵەت نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری راگیراوە".
Qaiwan
Qaiwan