کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە لە بەغدا داواکراوبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕ توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی بەغداوە داواکراوبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەلاین دادگای لێکۆڵینەوەی بەغداوە فەرمانێکی دەستگیرکردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە گومان دەکرا تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سلێمانی هەڵهاتبێت".
باسی لەوەشکردووە "هێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان و سەرئەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتباری دیاریکراو بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبار (ن، ج، ح) لەدایکبووی ساڵی 1999 و بەڕەگەز عەرەبە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی بەغداوە داواکراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


