کوردستانی

سکاڵایەک لەسەر هەرێم رەتکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سکاڵایەک لەسەر هەرێم رەتکرایەوە
مەودا میدیا - 
 
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵایەکی دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە کە پەرلەمانتار عودەی عەواد لەسەر دانانی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رایگەیاند "ئەو سکاڵایەی کە پەرلەمانتار عودەی عەواد دژی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو لە سیتی بانکی ئەبوزەبی رەتکرایەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "عودەی عەواد سکاڵاکەی دژی سەرۆک وەزیران عیراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی و وەزیری نەوتی عیراق تۆمارکردووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە سکاڵاکەدا هاتووە کە بە نووسراوی ژمارە 5-9-3004 کە رۆژی 27ی نیسانی 2023 لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرچووە و بڕیارێکی پێچەوانەی دەستوورە".
 
باسی لەوەشکردووە "لە سیتی بانک داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و لە تایبەتمەندیی دادگای فیدراڵی نییە تەماشای ئەو بڕیارانە بکات کە لە هەر یەکێک لە دەسەڵاتەکانەوە دەردەچێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan