کوردستانی
لە رانیە هەشت نان کرا بە 1000 دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت سەرجەم نانەواخانەکانی سنوورەکەمان پابەندکراون کە هەشت نان بە 1000 دینار بفرۆشن و دەشبێت کێشی هەر گونکێکیان 100 گرام بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەموزی 2023 قایمقامییەتی قەزای رانیە رایگەیاند "سەرجەم نانەواخانەکانی سنوورەکەمان پابەندکردووە کە گونکەکانیان بکەن بە 100 گرام و هەشت نانیش بە 1000 دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشن".
باسی لەوەشکردووە "لیژنە هاوبەشەکانمان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئەمڕۆ لەپێناو پاراستنی گیان و تەندروستیی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکان بەدواداچوونیان بۆ چەندین نانەواخانە کرد لە سنووری رانیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم نانەواخانەکان پابەندکراون کە نابێت گونگی نانەکانیان لە 100 گرام کەمتربێت و دوای بەدواداچوونەکان توانرا پێنج نانەواخانە سزا بدرێن بەهۆی کەمی کێشی گونکەکانیانەوە".
جەختیشی کردووەتەوە "بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە نانەواخانەیەک لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانمانەوە داخرا و سزای داراییشی بەسەردا سەپێندرا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


