کوردستانی

بە دەیان هەزار لیتر نەوتی رەشەوە، تانكەرێك وەرگەڕا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە دەیان هەزار لیتر نەوتی رەشەوە، تانكەرێك وەرگەڕا
مەودا میدیا-

لە سنووری پارێزگای دهۆك، تانكەرێكی هەڵگری نەوتی رەش وەرگەڕا و تەواوی نەوتەكە رژا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2023 لەسەر رێگەی بەردەڕەش - رۆڤیا تانكەرێك كە شۆفێرەكەی خەڵكی باكووری كوردستانە وەرگەڕا.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، تەواوی 36 هەزار لیتر نەوتی رەش لە تانكەرەكە رژاوە بەهۆی وەرگەڕانی و لەئێستاشدا تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەمەبەستی لابردنی تانكەرەكە لە شوێنی رووداوەكەن.

هاوكات سەبارەت بە زیانە گیانییەكان هەتا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ راگەیەندراوێكی فەرمیی نەخستووەتەڕوو.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan