کوردستانی
بە نهێنی دەیان ئەفسەر لە هەرێمی كوردستان پلەیان بەرزدەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەیان ئەفسەری سەر بە حزبێك لە هەرێمی كوردستان، بە فەرمانێكی نهێنی لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پلەیان بەرزكراوەتەوە.
بە فەرمانێكی نهێنی كە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەكراوە و نووسراوێكی تایبەت كە رێكەوتی 12ی حوزەیرانی 2023ی لەسەرە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی لەسەرە، پلەی 32 ئەفسەری سەربازیی بەرزكراوەتەوە،
نووسراوەكە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە ئاراستەكراوە و تێیدا ئاماژە بە نووسراوێكی نهێنیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت دەكات بۆ بەرزكردنەوەی پلەی سەربازیی (32) ئەفسەر كە سەربە بزووتنەوەی گۆڕانن.
هاوپێچ لەگەڵ نووسراوەكەدا لیستی ئەو ئەفسەرانە هەیە كە بە فەرمانە نهێنییەكە پلەیان بەرزكراوەتەوە و سەرجەمیان سەر بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 2015ەوە ماوەی حەوت ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان وەستێندراوە.
ژ.ع

بیروڕا