کوردستانی
بڕیارێك لە بەرژەوەندیی جوتیارانی كورد پەسەندكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسەیەکی پەسەندكرد كە بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە بڕیارەکانی داگیرکردنی زەویی جوتیارانی کورد و تورکمان لە پارێزگای کەرکوک هەڵدەوەشێتەوە.
خالد شوانی، وەزیری دادی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2023 بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی "ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕش"ی تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان پەسەندکرد.
راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیاسایە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی نۆ بڕیار کە لە ساڵی 1976ەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمانی پارێزگای کەرکوکی پێ داگیرکراوە.
وەزیری دادی عیراق وتیشی، ئەو پڕۆژەیە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتەوە پێشنیارکراوە و ماوەیەکە گفتوگۆی لەسەر ئەنجامدەدرێت و چەندینجار لە خشتەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لابراوە، بەڵام دووبارە خراوەتەوە خشتەکە.
بەپێی وتەكانی شوانی، لەمڕۆوە پرۆژەیاساكە رەوانەی پەرلەمانی عیراق دەكرێت، داواشیكرد لە پەرلەمانتارانی كوردستانی لە پەرلەمانی عیراق سەرجەمیان هەوڵبدەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدرێت هەتا ئەو كێشەیەی چەندین ساڵە رووبەڕووی جوتیارانی كورد و توركمان دەبێتەوە لە ناوچە دابڕێندراوەكان.
ژ.ع

بیروڕا