گێتی

لەبارەی كۆچبەرانی نایاسایی بەریتانیا بڕیارێك دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی كۆچبەرانی نایاسایی بەریتانیا بڕیارێك دەردەكات
مەودا میدیا- جیهاد هەورامی

پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای رێگریکردنی لە کۆچی نایاسایی پەسندکرد و بەوپێیەش هەر کەسێک بە نایاسای بچێتە ئەو وڵاتە مافی پەنابەرێتی پێنادرێت.

لەدوای پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیاسایە، رێگە بە هیچ کۆچبەرێک نادرێت بەلەمی بچووک بەكاربهێنێت بۆ چوونەناو ئەو وڵاتە و مافی پەنابەریی بە هیچ پەنابەرێكی لەو شێوەیە نادرێت.

بەمەبەستی ئەوەی یاساكە بخرێتە بواری جێبەجێكردن پێویستە ببرێتە بەردەم شا چارڵز و واژۆی لەسەربكات، بەوشێوەیە كار بە یاساكە دەكرێت.

بەرانبەر پەسندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە فلیپۆ گراندی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بڕیارەکە دژی مافەکانی مرۆڤە و لێکەوتەی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتییە.

پەسندکردنی ئەو یاسایە دوای ئەوە دێت ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیدابوو بە راگرتنی هاتنی بەلەمی بچووکی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی و دوای پەسەندکردنیشی وەزارەتی ناوخۆی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەستکراوەدەبێت بۆ راگرتنی ئەو کەسانەی بەو جۆرە بەلەمە دەچنە بەریتانیا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان