کوردستانی
ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی وەبەرهێنان لە ناوچەیەكی هەرێم جێبەجێدەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە قەزای كفری، بڕیارە نۆ پرۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن کە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی ئابووری لە قەزاکە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، پرۆژەکان لەئێستادا لە قۆناغی راییکردن و وەرگرتنی مۆڵەتدان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان.
هاوكات ئەو سێكتەرانەی پرۆژەکانیان تێدا جێبەجێدەكرێت بریتین لە (بازرگانیی، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی نیشتەجێبوون و وەرزش).
ئەوەش هاتووە، جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە بەدەرە لەوەی لەماوەی رابردوودا سێ پرۆژەی دیكە لە قەزاکە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و لەئێستادا بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار کاریان تێدادەکرێت.
ژ.ع

بیروڕا