کوردستانی
لە هەرێم دەیان كۆچبەری نایاسایی بیانی دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بیانیی دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2023 رایگەیاند، دەیان هاوڵاتیی بیانیی دەستگیركردووە، كە بە رێگەی نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش رێكەوتی 16ی تەمموز توانیویانە 64 هاوڵاتیی بیانی و شەش قاچاخچی و رێبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان.
بەپێی زانیارییەكان لە دەزگای ئاسایشەوە، تۆمەتباران ویستیان بووە لە رێگەی نایاساییەوە سنوورەکان ببەزێنن و کەسانی بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا