کوردستانی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی  هەرێم رێژەی تۆماركردن و نوێكردنەوە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 1500 دەنگدەر، جەختیشدەكاتەوە ناتوانن هەڵبژاردنی هەرێم هاوكات لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەن.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان - عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2023  رایگەیاند، نووسراوێك گەیشتووەتە ئەنجوومەنی کۆمسیاران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو نووسراوە دەخرێتە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی کۆمسیاران و لەبارەی ناوەرۆکەکەی و میکانیزمی کارکردن و رێکارەکانی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆدەكەن، دواتریش وردەکارییەکانی رادەگەیەندرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمسیۆن 173 ناوەندی تۆمارکردنی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی لە دهۆک و سلێمانی و هەولێر کردووەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی هەتا سێی ئێوارە و لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن، رۆژانی هەینی و شەممەش بە هەمانشێوە بەردەست دەبن".

ئاشکراشیکرد، ئەوان وەك كۆمسیۆن ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجامبدەن و تائێستا لە ھەرێمی كوردستان رێژەیەكی كەمی دەنگدەران تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە كە گەیشتووەتە 1500 دەنگدەر.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan