کوردستانی
بەهۆی پابەندنەبوون بە زمانی كوردی 130 كۆمپانیا سزادەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی رابردوودا هۆشداریی داوەتە 600 كۆمپانیا و لەناویشیاندا سزای 130 كۆمپانیای داوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە زمانی كوردی.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر زمانی سەرەكیی هەر شوێنێكی بازرگانیی لە هەرێمی كوردستان كوردی نەبێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئەوەش دوای بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە دەبێت بایەخی زیاتر بە زمانی كوردی بدرێت.
ئەوەش هاتووە، بەپێی بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت ژمارە 605 كە لە 21/3/2023 دەركراوە، دەبێت نووسینی تابلۆ بە كوردی لە سەرجەم دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكاندا هەبێت و لە هۆتێل و شوێنە گەشتیاریی و ریستۆرانتەكاندا گرنگیی بە زمانی كوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنمایییەكان بە زمانی كوردیش هەبن.
ئاشكراشیكردووە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، تەنها لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە 600 شوێنی بازرگانی بەهۆی پابەندنەبوونیانەوە ئاگاداركراونەتەوە و پاش وەرگرتنی ماوەیەك مۆڵەت بۆ ئەوەی تابلۆكانیان بكەنە كوردی، زۆربەیان چاكیان كردووە.
باس لەوەشكراوە، نزیكەی 130 شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوونەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، ئەو كارەش لەسەر ئاستی هەموو شارەوانییەكانی دیكەی كوردستان ئەنجامدەدرێت و پرۆسەكە بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا