کوردستانی

نرخی نەوتی سپیی ماڵان لەبازاڕەکاندا چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی سپیی ماڵان لەبازاڕەکاندا چەندە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تائێستا کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دیاریکراو و نییە نرخی نەوتیش لە بازاڕەکاندا بەرزە و هاوڵاتییان توانای کڕیانیان نییە.

محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە سلێمانی لەبارەی نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی نەوتی سپیی ماڵان جێگیرنییە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لەنێوان 130 بۆ 140 هەزار دینار یاریدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە نرخەکەی لەچاو زستاندا کەمترە، بەڵام بازاڕەی نەوتی سپی هەر سستە و هاوڵاتییان دەڵێن، نرخەکەی بەرزە و توانای کڕینمان نییە".

ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان و دەرەوەی شارەکان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات، بەڵام ماوەی چەندین ساڵە لە ناوشار نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشنەکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan