کوردستانی

بڕیاری بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت هەڵمەتی بڕینی کارەبای ئەو بەنزینخانانە دەستیپکردووە کە سەرپێچیان کردووە بە نایاسایی کارەباین راکێشاوە، ئاماژە بەوەشدەکات 45 بەنزینخانە کارەبایان بڕاوە.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای رانیە کە لە ئاسایش و پۆلیس و دەزگای سوتەمەنی پێکهاتووە کۆبوونەوە و بڕیاردرا کارەبای سەرجەم ئەو بەنزینخانە و ئەو شوێنانەی سوتەمەنی تێدایە بەبێ مۆڵەتی فەرمی کارەبایان راکێشاوە دەبێت کارەباکەیان ببڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کرا و تیمەکانمان هەڵمەتێکی چڕیان دەستپێکرد بۆ بڕینی کارەبای ئەو شوێنانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا 45 بەنزینخانە لە قەزای رانیە داخراون کە مۆڵەتیان نییە و سودیان لە کارەباى نیشتمانى وەرگرتووە بۆ کارەکانیان، بۆیە هەرکات ئەو بەنزینخانانە کارى دەرهێنانى مۆڵەتیان تەواوکرد، بە پشتبەستن بە رێنوێنییەکان کارەباى نیشتمانییان پێ دەدرێتەوە".

 بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی راپەڕین وتی "ئیدارەی راپەڕینیش وەک ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دیاردەی راکێشانی کارەبای بەشێوەی نایاسایی تێدایە، بەڵام ئێمە تیمەکانمان بەردەوام لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڵاتییانەی سەرپێچییان کردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan