کوردستانی
یەکێتی و گۆڕان و 11 حزبی دیکە دەیانەوێت لیستێکی فراوان پێکبهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ 11 حزبی و لایەنی سیاسی دیکەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەموزی 2023 لە شاری هەولێر لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ 11 حزب و لایەنی سیاسیی دیكە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریان ئەنجامدا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد "لەبەر کۆمەڵێک لایەنی ئەرێنی و پێویستی دۆخەکە بڕیارمانداوە لیستێکی فراوان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکبێت کە سەرجەم حزبەکانی تیادا بێت".
رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی پارتی سیۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەکەی هەولێر تەنها کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بووە لەسەر داوای حزبە چەپەکان بووە بۆ بەهەدەرنەچوونی دەنگی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان".

بەپێی ئەو راگەیەندراوە بێت کە بڵاوکراوەتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بەشداری نەکردووە، تەنها ئەو 13 حزبە بوون.
بیروڕا