کوردستانی
کۆمسیۆنی عیراق پێشنیازدەکات ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و پێشنیازدەکات، 18ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رۆژی 18ی تەموزی 2023 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوەتەوە و رایگەیاند "پێتان رادەگەیەنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیازدەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024 یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت".
لە وەڵامەکەدا کۆمیسیۆن داوای لێبوردنی کردووە کە بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بە لایەنی تەکنیکی ناتوانن لە یەک کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
س.ر

بیروڕا