کوردستانی
مەلا بەختیار: ئەم دۆخە هەروا نامێنێتەوە و گۆڕانكاریی بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت "گۆڕانکاریی بەڕێوەیە و ئەم دۆخە هەر وا نامێنێتەوە".
لە پەیامە ڤیدیۆییەكەیدا مەلا بەختیار تایبەت بە یادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، پاش باشكردنی رێكخستنەكانی پێشووی پێشمەرگە و یادكردنەوەی ژمارەیەك لە هاوڕێكانی، باسی لە دۆخی ئێستای حزبەكەی و ناوچەكەش بە گشتیی كرد.
سەبارەت بە دۆخی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، گۆڕانکاریی بەڕێوەیە و ئەو دۆخەی ناو یەکێتی هەروا نامێنێتەوە.
وتیشی، من یاداشت و بیرەوەریی خۆم نەنووسیوەتەوە بەڵكو تەنها وەڵامی بیرەوەرییم نووسیوەتەوە، هەزاران قسەم پێیە جارێ نەمكردووەتەوە جارێ كاتی نییە بكرێت.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا راشیگەیاند، ئەم دۆخە نە لە كوردستان، نە لە حوكمڕانی و نە لەناو یەكێتی وا نامێنێتەوە، گۆڕانكاریی بەڕێوەیە، یەكێتی هێزێكی مێژوویی گەورەیە، وزەیەكی یەكجار گەورە لەناو حزبەكە بێدەنگبووە و دەتەقێتەوە.
ژ.ع

بیروڕا