کوردستانی
راوێژكارێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دۆخی وەزارەتەكە هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكارێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە دۆخی وەزارەتەكە هۆشداریی دەدات و دەڵێت "پێویستە هاوپەیمانان لە پێشێلكارییەكان ئاگاداربكرێنەوە".
لوقمان چاوەڕەش، راوێژكاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە "وەزارەتی پێشمەرگە کراوە بە میراتێک بۆ پارتی چونکە، بە ویستی گروپێک دەیبەخشێتەوە بەسەر کادر و پلەدارەکانی خۆیاندا".
ئاماژەی بەوەشكردووە "تەواوی رێکار و بڕیار و فەرمانەکان دەبێت بۆ قەد و باڵای پارتییەکان بدورێت، بێجگە لە پەراوێزخستنی گۆڕان هەموو ریسەکەی یەکێتیشیان کردووەتەوە بە خوری".
ئەوەشی نووسیوە "پارتی تەواوی جومگە حەساس و پڕ جووڵەکانیان بۆخۆیان قۆرخکردووە، دۆخی ناو وەزارەت، وەک ئەوە وایە کە کودەتایەک کرابێت بەسەر هەموو ئەو پۆست و پێگە و یەکانەی کە هی پارتی نەبوون".
لە كۆتایی بڵاوكراوەكەیدا ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە نووسیویەتی "ئەو چاکسازیی و یەکخستنەوانەی کە ئیدیعای بۆ دەکرا بوون بە بڵقی سەر ئاو، پێویستە هاوپەیمانان لە تەواوی پێشێلکارییەکان ئاگادار بکرێنەوە، جارێ ئەوەندەبەسە، دواتر قسەی ترمان دەبێت".
ژ.ع

بیروڕا