کوردستانی

دوو ناحیەی سنووری هەولێر دەكرێن بە قەزا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ناحیەی سنووری هەولێر دەكرێن بە قەزا
مەودا میدیا-

پاش زیادكردنی سێ قەزای دیكە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ بڕیاردرا  هەردوو ناحیەی  هەریر و باسرمە پێكەوە بكرێنە قەزایەك.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمموزی 2023 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لەپێناو گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشتر راییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگێڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان بڕیاردرا هەریر بكرێتە پارێزگا.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوابەدوای بڕیاری زیادکردنی قەزاکانی "پیرمام، عەنکاوە، قوشتەپە" لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمەش بکرێت بە قەزا و لەم نزیکانەش رێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەستپێدەکەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا لە سنووری هەولێر ژمارەیەك گوند كرانە ناحیە و ژمارەیەك قەزا زیادكران بۆ سنوورەكە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan