کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە ملیۆنان دیناری ساختەوە دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار بە ملیۆنان دیناری ساختەوە دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات، کە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( س،ش ،م ) و ( و،ع، س ) كە بڕی پازدە ملیۆن دیناری عیراقیی ساختەیان پێبووە لە جۆری 25 هەزاری.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران بەنیازبوون لەرێگەی مامەڵەکردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیە ساغبکەنەوە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی دوو تۆمەتبارەكە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan