کوردستانی

گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلەبەفر و گیانی سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلەبەفر و گیانی سپارد
مەودا میدیا-

گەشتیارێكی دانیشتووی سنووری دهۆك لە هاوینەهەوارێكی ناوچەی چۆمان دەكەوێتە ژێر تونێلەبەفر و بەهۆیەوە گیان دەسپێرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمموزی 2023، گەشتیارێكی تەمەن 35 ساڵ كە خەڵكی ناحیەی رۆڤیا - دهۆكە، لە هاوینەهەواری پرژە لە چۆمان دەكەوێتە ژێر لایەكی تونێلەبەفری ناوچەكە و پاشان گەیەندرایە نەخۆشخانە.

لەكاتێكدا سەرەتا كارمەندانی نەخۆشخانەی چۆمان ئاماژەیان بەوەكرد دۆخی تەندروستیی ئەو گەشتیارە بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانی سپارد.

ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانە رووداوی هاوشێوە لەنزیك تونێلە بەفرەكانی هاوینەهەواری پرژە روودەدەن و لایەنی پەیوەندیدار ئەمساڵیش چەندینجار ئاگاداری گەشتیارانی كردووە نزیكنەبنەوە چونكە تونێلەبەفرەكان ئەگەری هەرەسهێنانیان هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan