کوردستانی

باندێكی ساختەكار لە هەولێر دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكی ساختەكار لە هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەولێر باندێكی ساختەكاری دەستگیردەكات كە كاری ساختەكردنی بەڵگەنامە حكومییەكانیان ئەنجامداوە، دەستیشیانگرتووە بەسەر دەیان مۆر و بەڵگەنامەی ساختەكراودا.

ئەمشەو چوارشەممە 19ی تەمموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی چاودێریی و بەدواداچون توانیویانە زانیاریی بەردەستبخەن لەسەرباندێکی ساختەکار لەشاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی کارکردنی باندەكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانراوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی(ف، ف ، ی )، (م ، ص ، خ) و (ز ، أ ، ح) و (ك، ك ، م) و(ع ، م ، م) کە بە سەدان بەڵگەنامەی جۆراوجۆریان ساختەکردوە،

ئەوەش هاتووە، (ناسنامەی کەسیی، پشگیری کۆمپانیا، رەگەزنامەی عیراقی و مۆڵەتی کۆمپانیا، وەکالەتنامە) لەنێو كارە ساختەكانیاندا بووە و لە چەندی بواری تردا کاری ساختەکارییان کردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە ساختەکارەدا دەیان مۆری دروستکراوی ساختە و فۆڕمی بەتاڵ و چەندین بەڵگەنامەی ساختە کەئامادەیانکردبوو دەستیان بەسەردا گیراوە  و رێکاری یاسای بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan