کوردستانی

لەبارەی نرخی سەوزە و میوەکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نرخی سەوزە و میوەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا لە عەلوەی سلێمانی زۆرترین بەرهەمەکانی سەوزە و میوە هی ناوخۆن، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا بەرزترین نرخ لە سەوزەکاندا بامێ و کولەکەیە.

حاجی سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لە عەلوەی سلێمانی زۆرترین بەرهەمەکانی سەوزە و میوە هی ناوخۆن و تەنها هەندێک بەرهەمی سەوزە نەبێت کە لە دەرەوە دێن".

لەبارەی ساغبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان وتی "هەبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکان دەگۆڕێت هەیانە بازاڕی باشە و هەشیانە بازاڕی باش نییە".

 سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی وتیشی "لەئێستادا بەرزترین نرخ لە سەوزەکاندا بامێ و کولەکەیە، هەشیانە نرخەکەی ناوەندە و شوتی و کاڵەکیش نرخیان باشە بەرز نییە".

لەبارەی نرخی بەرزی نرخی میوەی گێلاسەوە ئاماژەی بەوەکرد "بەرهەمی گێلاسمان لە ناوخۆدا کەمە و بەشی پێداویستی ناکات، بۆیە لە دەرەوە گێلاس دەهێندرێت، ئەمەش وایکردووە نرخەکەی بەرزبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan