کوردستانی

281 حزب به‌شدارى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عیراق دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


281 حزب به‌شدارى  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عیراق دەکەن
مەودا میدیا-

بڕیارە لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عیراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە 281 حزب ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە میدیاکانی راگەیاند "پابەندین بە ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 18ی كانونی یەكەمى 2023 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 281 حزب به‌شدارى ده‌كه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و کەسانەشی مافی دەنگدانیان هەیە و خاوەنی کارتی ئەلیکترۆنین 15 ملیۆن کەسە و سێ ملیۆن کەسی دیکەش پێویستە کارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan