کوردستانی
دەستگیرکردنی باندێکی تەقەکەر و رێگر راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێکی پێنج کەسی دەستگیردەکات کە کاریان رێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاوڵاتییان لە سێ ناوچەی قەزای چەمچەماڵ.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو سەروەری یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی (م، س، ص)، (ه، ب، ک)، (ج، ح، ح )، ( س، ە، ر )، ( ی، ه، ص ) کە هەستاون بە رێگریکردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە هاوڵاتییان، لە ناوچەکانی تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەر".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە مادەی 441 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا