ئابووری
"سزادانی بانکەکانی عیراق دەبێت هۆکارێک بێت بۆ دابەزینی بەهای دۆلار"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری دارایی و بانک رایدەگەیەنێت سزادانی ئەو بانکانەی عیراق لەلایەن ئەمەریکاوە دەبێت هۆکارێک بێت بۆ دابەزینی بەهای دۆلار نەک بەرزبونەوەی.
گوڵاڵە سدیق، شارەزا لە بواری دارایی و بانک لە بارەی سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر 14 بانکی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سزادانی ئەم بانکانە دەبێت هۆکارێک بێت بۆ دابەزینی بەهای دۆلار نەک بەرزبونەوەی، چونکە ئەو 14 بانکەی سزادراون هۆکارێک نەبوون بۆ زیادبوونی بازاڕی دۆلار، ئەو دۆلارانەی ئەم بانکانە لەڕێگەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی دەستیان کەوتوە راستەخۆ بردوویانەتە دەرەوەی عیراق و لە ناوخۆ سوودی لێ نەبینراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەسەڵاتی ئەم بانکانە و خاوەنەکانیان زۆر زیاتربوو لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری بانکی ناوەندی، کەواتە دوورنییە بە رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەم بڕیارە لەلایەنی ئەمەریکاوە درابێت".
وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سزای بەسەر 14 بانکی عیراقی سەپاند، هۆكارەكەش بۆ مامەڵەی ئەو بانكانە دەگەڕێنێتەوە لەگەڵ ئێران، ئەمەش وایکرد ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای 100 دۆلار ئەمەریکی 150 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕێنێت و بەهاکەی بەرزبێتەوە.
سزاكان لەسەر هەریەك لە بانكەكانی (راوێژکاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، قەرتاسی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، سپێکتریمی ئیسلامی، بانکی ئیلاف، بانکی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتی، بانکی عبر عیراق، بانکی موسڵ بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بانکی ئەلراجح، بانکی بازرگانی سۆمەر، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی متمانە، بانکی ئور-ی ئیسلامی، و بانکی جیهانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی و بانکی ئیسلامی زەین عیراق بۆ وەبەرهێنان و دارایی).
س،ر