گشتی
وێنە.. ئەختەبووتێك سوورێنچكی پیاوێك كوندەكات و بە سەختی دەیهێننەدەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكان لە سەنگاپوور تووشی شۆك بوون كاتێك بینییان هەشتپێیەك (ئەختەبووت) كونێكی لە سوورێنچكی پیاوێكدا دروستكردووە و لەناو سوورێنچكیدا خۆی جێگیركردووە.
پاش ئەوەی چارەخوازێك سەردانی نەخۆشخانەیەكی سەنگاپوور دەكات كە بە وتەی خۆی كێشەی هەبووە لە گەدە و سوورێنچكیدا، پزیشكان نازووری بۆ ئەنجامدەدەن و بە دیمەنی پشكنینەكە شۆك دەبن.
ئەو پیاوەی سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، بە پزیشكانی راگەیاندووە رشاوەتەوە و ناشتوانێت هیچ قوتبدات، كاتیك پزیشكان پشكنینی بۆ دەكەن دەبینن ئەختەبووتێك لەنێوان گەدە و سوورێنچكیدا خۆی جێگیركردووە و كونێكیشی كردووەتە سوورێنچكی نەخۆشەكە.
وێنەكانی ئەو كامێرا بچووكەی لە نازۆرەكەدا بەكارهاتووە دەریدەخات چۆن ئەو گیاندارە ئاوییە خۆی لە سوورێنچكی نەخۆشەكە گیركردووە، لەكاتێكدا پزیشكان هەوڵیانداوە پاڵیپێوەبنێن بەرەو ناو گەدەی چارەخوازەكە، هێندە توند خۆی نووساندووە بە دیواری سوورێنچكییەوە مەترسی دڕان و خوێنبەربوونی دروستكردووە.
سەرەنجام بە رێكارێكی پزیشكی ئەختەبووتەكەیان لە سوورێنچكی نەخۆشەكە بەرەو دەرەوە راكێشاوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو پیاوە كاتێك خواردنی دەریایی خاوی خواردووە، ئەختەبووتەكەی بە یەكجار قووتداوە و ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.
لە بڵاوكراوەی سەرچاوە هەواڵییەكانی سەنگاپوور هاتووە، ئەو رووداوە 10ی تەمموزی 2023 روویداوە و لەئێستادا رەوشی تەندروستیی چارەخوازەكە زۆر باشە و گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.
ژ.ع