کوردستانی

لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنوورەكە چوار تۆمەتباریان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییە سكاڵایان تۆماركرد كە لە باخەكانیان لە سنووری ناحیه‌ی‌ سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنوورەكه‌، چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت‌".

ئاماژەی بەوەکرد "لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لە تۆمەتبارەكان كە دانی ناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا".

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران "ق،ع،ع لەدایكبووی 1976، ه،ع،ع لەدایكبووی 1989، أ،ع،ع لەدایكبووی 1984، ر،ع،ع لەدایكبووی 2000
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan