کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگدەیەنێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و لەسەر رێگای قەزای شێخان بۆ ناحیەی زێلکان دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە و بەهۆیەوە هەشت کەس بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و کاتژمێر 2:20 خولەک رووداوێکی پێکدادانی بەهێز لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە جۆرەکانی پیکاب و مازدادا".
باسی لەوەشکردووە "رووداوەکە لەنزیک گوندی تاق حەرب روویداوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، زیانێکی ئابووری زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیی برینداربوون و گیانیانلەدەستداوە، شارەزایانی هاتوچۆش زۆری رووداوەکان دەگەڕێننەوە بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە.
بیروڕا


