گێتی

عیراق باڵیۆزی سوید دەردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق باڵیۆزی سوید دەردەکات
مەودا میدیا - 
 
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەزارەتی دەرەوە رادەسپێرێت کە باڵیۆزی سوید لە خاکی وڵاتەکەی دەربکات و باڵیۆزخانەی عیراقیش لە سوید بکشێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەارەتی دەرەوەی عیراقی راسپارد تاوەکو باڵیۆزی عیراق لە سوید بکشێنێتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی و باڵیۆزی سویدیش لە خاکی وڵاتەکەی دەربکات.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە سەدان خۆپیشاندەر چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە شاری بەغدا و بەشێکی زۆریان سووتاند، خۆپیشاندەران هۆکاری ئەم هێرشەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە پۆلیسی سوید بۆ جاری دووەم رێگەی داوە کە قورئان بسوتێندرێت لەلایەن کەسێکەوە بەناوی سەلوان مۆمیکا.
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، پۆلیسی شاری ستۆکهۆڵم رەزامەندی بە گروپێک داوە کە خۆپیشاندان بکەن و یەکێکیش لە چالاکییەکانی گروپەکە سووتاندنی قورئانی پیرۆزی موسڵمانانە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب