کوردستانی

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەکەی لابرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەکەی لابرا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە پۆستەکەی لادەبرێت و ئەفسەرێک لە شوێنی دادەنرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند "ئەرکی عەمیدی هاتوچۆ عومەر نامیق حەسەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت کۆتایی هاتووە ".
 
باسی لەوەشکردووە "عەمید ئاسۆ محەمەدئەمین بارام لەجێگەی ئەو دەکرێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی".
 
لەو فەرمانەدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە دەردەکەوێت کە عەمید ئاسۆ  محەمەدئەمین بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووە.
 


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan