کوردستانی
ئاگرەکەی پیرەمەگروون کۆنترۆڵکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت تیمەکانمان توانیویانە ئاگرێکی گەورە لە پیرەمەگروون کۆنترۆڵ بکەن کە سنووری سێ گوندی گرتبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "تیمەکانمان توانیویانە ئاگرێکی گەورە لە سنووری پیرەمەگروون کۆنترۆڵ بکەن و خۆشبەختانە نەبووەتە هۆی هیچ زیانێکی گیانی".
باسی لەوەشکرد "ئاگرەکە سنووری سێ گوندی ناوچەکەی گرتووەتەوە و دوو بنکەی لەسەر بووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نەزانراوە".
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 500 دۆنم لەوەڕگا سووتاوە و پێشتر ئاگری لەم شێوەیە لە ناوچەکە نەکەوتووەتەوە، ئاگربڕیش لەم ناوچەیە دروستنەکراوە تاوەکو رێگریی بکات لەم رووداوە.
بیروڕا


