کوردستانی
ئومێد سەباح: ئامادەین داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم رادەست بکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا لەسەر پرسی بەشە بودجە رایدەگەیەنێت ئامادەین لە هەفتەی داهاتووەوە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان بخەینە سەر هەژماری حکومەتی عیراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە هەفتەی داهاتووەوە هەرێم ئامادەیە سەرجەم داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان بەشێوەی کاش بخاتە سەر هەژماری حکومەتی عیراق".
باسی لەوەشکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 25ی ئایاری 2023وە هەموو رۆژێک 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و بەغداش دەبێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت بەو هۆیەی هیچ پاساوێکیان نامێنێت بۆ خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم".
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وتیشی "مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و لە ئەستۆی ئێمەدا نییە و لە ئەستۆی بەغدایە و بەپێی یاسای بودجەش بێت دەبێت لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بڕیاری پێویست لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بدرێت".
ر.ع
بیروڕا


