کوردستانی

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای کەرخەوە داواکراوبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای کەرخەوە داواکراوبوو
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی عیراق توانیمان تۆمەتبارێکی ژن دەستگیربکەین.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی عیراق و بەهەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان توانیومانە تۆمەتبارێکی ژن بەناوی (ا، ج، ن) دەستگیربکەین کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو".
 
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 36ی هاتوچۆ لە یاسای سزادانی عیراقیی دەستگیرکراوە، بەوهۆیەی لە شاری بەغدا بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی داوە و گیانی لەدەستداوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای ئەوەی لەوهاوڵاتییەی داوە بەمەبەستی خۆشاردنەوە لە هێزە ئەمنییەکان بەرەو شاری هەولێر هەڵهاتووە و لەئێستادا دەستگیرمانکردووە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر و دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان رادەستی دادگای کەرخ دەکرێتەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر تاوەکوو ڕادەست بکرێتەوە" .

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan