کوردستانی
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاسمانی ئەمرۆی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت و سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاسمان بۆ ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند و لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
باسی لەوەشکردووە "سبەینێ شەممە بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەچاو تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆدا کەمێک بەرزتر دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئهمڕۆ:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.
بیروڕا


