کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و هەشت کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و هەشت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی شارەزوور – سەیدسادق هەشت کەس بوونەتە قوربانی و رووداوەکەش بەهۆی تێپەڕاندنەوە بووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 عەقید نافز فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایگەیاند "رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە لە جۆرەکانی (تۆیۆتا ماجیستا و هیۆندا) و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاو و منداڵێکن".
 
باسی لەوەشکردووە "هەر لەو رووداوەدا پێنج کەسی دیکە برینداربوون و رووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنەوە روویداوە کە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ماجیستاکە ویستوویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات بە ئاراستەی سەیدسادق و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە شۆفێران پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆبن و دووربکەونەوە لە ئەنجامدانی سەرپێچییەکان تاوەکو لەم رووداوانە روونەدەن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan