کوردستانی
لە سەیدسادق دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت تیمەکانمان لە دوو چالاکیی جیاوازدا توانیویانە دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە لە چالاکییەکدا توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای هەڵەبجەوە فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی".
باسی لەوەشکردووە "لە چالاکی دووەمدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی حەسار توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت کە لەلایەن ئاسایشی شارەزوورەوە فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی مادەی 282 لەیاسای سزادانی عیراقی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەریەکە لە تۆمەتباران بە ناوەکانی (ا،ع، ا) و (ه، ک، ر) دەستگیرکراون و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


