کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە هاوینەهەواری باندەوا لە دهۆک کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆک رایدەگەیەنێت ئاگر لە هاوینەهەواری باندەوا لە سنووری ناحیەی ئەلقوش لە دهۆک کەوتووەتەوە و بەشێکی سووتاوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەکە لە هاوینەهەواری باندەوا کەوتووەتەوە و سەرچاوەکەی لە کەپرە گەشتیارییەکانەوە هاتووە ".
باسی لەوەشکردووە "تیمەکانمان بە ماوەیەکی کەم توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن و بەشێکی زۆر لە پوش و پەڵاشی ناوچەکە سووتاوە و هیچ زیانێی گیانی لێنەکەوتووەتەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە رووی لە زیادبوون کردووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش لە تەواوی ناوچەکاندا لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
بیروڕا


