کوردستانی

کارەبای سلێمانی ئەم شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای سلێمانی ئەم شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەریەکە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێببوونی پاک سیتی و بەهاران ئاگاداردەکەینەوە کە لەم هەفتەیەدا کارەباکەیان دەبێت بە سیستمی پریپەید.
 
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە سبەینێوە بەرواری 22ی تەموز دانیشتووانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پاک سیتی ئاگاداردەکەینەوە کە کارەباکەیان دەبێت بە سیستمی پەیپەید و تیمەکانی پێوەری زیرەک دەست دەکەن بە دابەشکردنی ئامێری CIU کە لە رێگەیەوە کارت داخڵ دەکرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەهارانیش رۆژی دووشەممە بەرواری 24ی تەموز تیمەکانمان دەستدەکەن بە دابەشکردنی ئامێرەکە بەسەریاندا".
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی وتوشیەتی "داوا لە هاوڵاتییانی ئەو دوو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونە دەکەین کە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن".
Qaiwan
Qaiwan