کوردستانی

پەنجە ماسی دەخرێتە ئاوی دەربەندیخانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەنجە ماسی دەخرێتە ئاوی دەربەندیخانەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
قایمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو پەنجە ماسی دەخرێتە دەریاچەکەمانەوە و ئەوە یەکەم جارە کە ئەم کارەمان بۆ بکرێت، ناشزانین بڕی پەنجە ماسییەکە چەندە.
 
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی پار سەردانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاومان کرد بەمەبەستی وەرگرتنی پەنجە ماسی بۆ دەریاچەی دەربەندیخان و ئەوانیش بەڵێنیان پێداین کە بۆمان دابین بکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "ساڵی پار پەنجە ماسییەکان درا بە دەریاچەی دوکان و بۆ ئەمساڵیش وەزیری کشتوکاڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندین کە پەنجە ماسییەکان ئامادەیە و هەفتەی داهاتوو دەگات و دەکرێتە ناو دەریاچەکەوە".
 
قایمقامی دەربەندیخان جەختیشی کردەوە "تاوەکو ئێستا نازانین کە بڕی ئەو پەنجە ماسییەی دەگات بە دەستمان چەندە و زانیارییمان لەسەری نییە، بەڵام بەڵێنیدا کە هەفتەی داهاتوو دەگات".
 
سلێمان محەمەد وتیشی "ئەم کارە دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ باشترکردنی گوزەرانی ئەو هاوڵاتییانەی کە بژێوی ژیانیان لەسەر راوەماسییە".
Qaiwan
Qaiwan