کوردستانی

بۆ راوە بەراز چوو، بەڵام تەرمەکەیان هێنایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ راوە بەراز چوو، بەڵام تەرمەکەیان هێنایەوە
مەودا میدیا - 
 
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک هاوڕێ بە مەبەستی راوکردنی بەراز دەچن بۆ یەکێک لە شاخەکانی گوندی مێزێیی لە ناحیەی چەمانکێ، بەهەڵە یەکێک لەو هاوڕێیانە فیشەکێکی لەدەست دەردەچێت و هاوڕێکەی دیکەی دەکوژێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموزی 2023 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "لەسەر رووداوی تەقەکردنەکە کەسێکمان دەستگیرکردووە و بەپێی مادەی  405 لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، ژمارەی ئەو هاوڕێیانەی بەیەکەوە رۆشتبوون بۆ راوە بەراز پێنج کەس بووە و بەهەڵە فیشەکێک لەو چەکەوە دەرچووە کە بە دەستی یەکێک لە هاوڕێکانیانەوە بووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی (گۆرگیس یاقو) بووە و تەمەنی 55 ساڵە، لەئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی چەمانکێیە .

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan