کوردستانی

کەی بەشەخۆراکی مانگی حەوت دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی بەشەخۆراکی مانگی حەوت دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا کۆتایی بێت و دوابەدوای ئەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت.
 
ئەمڕۆ شەممە 22ی تەموزی 2023 شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەشەخۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشەخۆراکی مانگی شەش %30 ماوە کۆتایی بێت و دوو مادە ماوە تاوەکو بەدەستمان بگات، ئەو مادانەش زەیت و شەکرن، لە ئەگەری گەیشتنی ئەو مادانە بەدەستمان کۆتایی بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش دەهێنین".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش بە هاوڵاتییان، دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند "هەرکەسێک مووچەکەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتربێت ئەوا بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت و تاوەکو ئێستاش لە هەرێم کار بەو نووسراوە نەکراوە .
Qaiwan
Qaiwan