کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: دوو دزمان دەستگیرکردووە کە بەپارەی دزییەکە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: دوو دزمان دەستگیرکردووە کە بەپارەی دزییەکە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دزییان لە ماڵێک کردووە و دواتر چوون بەو پارەیە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 22ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە لە ماڵەکەیدا دزی لێکراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو هاوڵاتییەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە بڕی حەوت ملیۆن دینار و حەوت هەزار و 100 دۆلار و 15 ملیۆن تمەنی ئێرانی لێدزراوە لە دزییەکەدا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانراوە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێک لەو پارانەی کە دزراوە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکیشدا کە دزەکان بە پارەی دزییەکە کڕیویانە".



ر.ع
Qaiwan
Qaiwan